Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 20:29

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک پێنج که‌س له‌‌ئێران برینداربوون

کوردستان TV
100%

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ سستمی دابه‌شكردنی گازی سروشتی له‌ باڵه‌خانه‌كی شاری ئه‌هواز سه‌ربه‌ پارێزگای خوزستان باشووری‌ رۆژئاوای ئێران، پێنج كه‌س برینداربوون.

ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ به‌یانیی ئه‌مڕۆ، سستمی دابه‌شكردنی گازی سروشتی باڵه‌خانه‌یه‌ك ته‌قیووه‌ته‌وه‌.

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، نهۆمی چواره‌می ته‌لاره‌كه‌ ئاگری گرتووه‌ و زیان به‌ر باڵه‌خانه‌كانی ده‌ورووبه‌ر گه‌یشتووه‌.

له‌ رووداوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها، پێنج كه‌س برینداربوون كه‌ برینی یه‌كێكیان قورسه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.