سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی هندستان دووپاتی كرده‌وه كه كه‌رتی تایبه‌تی هندی ده‌توانێت وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێمی كوردستان بكات و هه‌موو ئاسانكاری و پشتگیرییه‌كیان ده‌بێت.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18/10/2020 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له بیره‌نده‌ر سینگ یاداڤ باڵیۆزی هندستان له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هندستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دۆخی عێراق به‌گشتی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانی و دۆخی ڕه‌وه‌ندی هندی له هه‌رێمی كوردستان خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان و فراوانكردنی قه‌باره‌ی بازرگانیی هندستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه كه‌رتی تایبه‌تی هندی ده‌توانێت وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێمی كوردستان بكات و هه‌موو ئاسانكاری و پشتگیرییه‌كیان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها باسیان له كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی له هندستان و هه‌رێمی كوردستان كرد و له‌مباره‌یه‌وه باڵیۆزی هندستان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ئه‌زموونی پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته و نه‌ته‌وه جیاكانی وڵاته‌كه‌ی خسته ڕوو و ستایشی ئه‌و كولتووره‌ی له هه‌رێمی كوردستان كرد، نێچیرڤان بارزانییش بڕوای هه‌رێمی كوردستانی به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی توندوتیژی و په‌یڕه‌وكردنی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له ده‌ستبه‌كاربوونی سوبهاش چاندرا كه‌ین كونسولی گشتیی هندستان له هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هه‌روه‌ها جه‌خت له پته‌وكردنی هاریكاری و هاوبه‌شیی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه به‌تایبه‌تیش له بواری خوێندنی زانكۆیی و بورسی خوێندن له پسپۆڕی و تایبه‌تمه‌ندیی جیادا بۆ قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان له زانكۆكانی هندستان.
تاوتوێكردنی دۆخی ڕه‌وه‌ند و ده‌ستی كاری هندی له هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه تیایدا نێچیرڤان بارزانی ستایشی ڕۆڵ و كارامه‌یی كرێكارانی هندی له هه‌رێمی كوردستان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.