له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنى ئه‌و شۆفێره‌ی راگه‌یاند كه دوو كه‌سی كوشتبوو دواتر هه‌ڵاتبوو
پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت بەشی پۆلیسی ناوشار / رۆژئاوا، بنكەی پۆلیسی شادی، دوای ئەوەی لە بوونی رووداوێكی هاتوچۆ لە ترافیكلایتی مەخموور ئاگادار كرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و دەركەوت كە شوفێرێك بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئۆمیگا) بە ناوی (م.ب.م)، لە شوفێرێك و سەرنشینی ماتۆڕێكی بە ناوەكانی (د ،ع، م) و (ر، ئ، ئ)ی داوە و هەردووكیشیان گیانیان لە دەست دابوو و شوفێری ناوبراویش هەڵاتبوو
پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه‌دوای رووداوه‌كه د تیمێكی لێكۆڵینەوە پێكهێنراوه و توانرا بە كەمتر لە 2 كاتژمێر شوێنی تۆمەتبارەكە دەستنیشان بكەن و دەستگیری بكەن.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه‌تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (24)ی هاتوچۆ، راِگیرا و ڕادەستی یاسا كرا.
پۆلیس جەخت دەكاتەوە، هیچ كەسێك دەرفەتی ئەوەی بۆ ناڕەخسێت لە دەست یاسا هەڵبێت و هەر كەسێك تاوانێك ئەنجام بدات، وێڕای دەستگیركردنی، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت و رووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.