ــــ زیانه‌کانی شه‌کری سپی زانراون و گه‌لێک زۆرن به‌ڵام هه‌ندێک له هاوڵاتیان ئه‌پرسن ئایا ئه‌و شه‌کره‌ی ناو میوه هه‌مان زیانی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و پێویسته له خواردنی میوه دوور که‌ونه‌وه ؟ ۰
ــــ سه‌ره‌تا ئه‌و شه‌کره‌ی ناو میوه له مادده‌ی فرکتۆز پێک هاتووه و پاش خواردنی له ڕێگه‌ی جگه‌ره‌وه ئه‌گۆڕێت بۆ مادده‌ی گلوکۆز که وه‌ک سه‌رچاوه‌ی وزه به‌کار ده‌هێنرێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌کری ناو خوێن و ئه‌گه‌ر به‌کار نه‌هێنرا ؛ ده‌گۆڕێت بۆ چه‌وری و له ناو له‌ش هه‌ڵ ده‌گیرێت ۰
--- فرکتۆز لە سەوزەش دا هەبە بە ڕێژیەکی کەمتر بۆ نموونە لە ناو پیاز و سیر و بڕۆکلی .
--- تەنانەت لە ڕێجیمی کیتۆدا کە یەکێکە لە خێراترین ڕێجیمەکان بۆ دابەزاندنی کێش ، هەندێک جۆری میوە ڕێگە پێدراوە وەک بلۆبێری ، ئەڤۆگادۆ .
ــــ شه‌کری ناو میوه زۆر جیاوازە له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه :
۱ ـــ کاتێ شه‌کری ناو میوه زیانی هه‌یه که بڕێکی زۆری لێ بخورێت ؛ ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێکی زۆر زه‌حمه‌ته چونکه گه‌دده‌ی مرۆڤ جێگه‌ی ئه‌و بڕه زۆره ناگرێت ۰
۲ ـــ شه‌کری ناو میوه به بڕێکی که‌م و به هێواشی ده‌چێته جگه‌ر چونکه هه‌رسکردنی میوه پێویستی به کاتێکی زۆر هه‌یه هه‌ر له جوین و قوتدان و قۆناغه‌کانی تری هه‌رسکردن و هه‌ڵمژینی بۆ ناو خوێن ۰
۳ ـــ چونکه مرۆڤ هه‌ست به تێری ده‌کات پاش خواردنی میوه ؛ بۆیه ڕێگری ده‌کات له زۆر بوونی کێش و قه‌ڵه‌وی و زیاد بوونی چه‌وری له‌ش ۰
٤ ـــ میوه ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاو و ڕیشاڵ و مادده دژه‌ئۆکسانه‌کان و ڤیتامین و کانزا‌کان : بۆیه زۆر گرنگن بۆ ته‌ندروستی له‌ش به تایبه‌ت جگه‌ر و پاک کردنه‌وه‌ی له‌ش له مادده ژه‌هراوه‌یه‌کان : بۆیه میوه ناگوڕێت له ناو له‌ش بۆ ژه‌هر وه‌ک هه‌ندێک که‌س بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن ۰
--- کۆمه‌ڵێک تێبنی گرنگ :
۱ ـــ میوه‌ی وشکراو بڕێکی زیاتری وزه‌ی تێدایه ؛ بۆیه پێویسته که‌می لێ بخورێت ۰
۲ ـــ شه‌ربه‌تی میوه‌ی ئاماده‌کراو و فرێش بڕێکی وزه‌ی تێدایه ؛ زۆر گرنگه نه‌خورێنه‌وه ۰
ـــ له‌م حاڵه‌تانه‌دا نابێت میوه بخورێت :
۱ ـــ ئه‌و که‌سانه‌ی حه‌ساسیه‌تیان به مادده‌ی فرکتۆز هه‌یه که نیشانه‌ی خۆی هه‌یه و به فه‌حس ده‌رئه‌که‌وێت ۰
۲ ـــ له کاتی ڕێجیمی کیتۆدا ، تەنها هەندی جۆری میوە ڕێگەپێدراوە .
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.