Erbil 38°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 07:56

فەرەنسا.. 11 کەس بەهۆی سەربڕینی مامۆستایەک دەستگیرکران

فەرەنسا
کوردستان TV
100%

هێزە ئەمنییەكانی فەرەنسا 11 کەسیان بە تۆمەتی بەشداربوون لە تاوانی سەربڕینی مامۆستایەکی وانەی مێژوو، دەستگیرکردووە. 

به‌پێی ئاژانسی روسیا توده‌ی، هێزە ئەمنییەکانی فه‌ره‌نسا 11 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌ به‌ تۆمه‌تی به‌شداربوون له‌ كوشتنی مامۆستایه‌كی وانه‌ی مێژوو، له‌ ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ده‌ستگیراوه‌كان ده‌كرێت له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌و رووداوه‌ دڕنده‌یه‌. 

دەستگیرکراوەکان بریتین لە کەسوکار و هاوڕێیانی بکوژەکە، کە دوای رووداوەکە خۆیشی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا، دەسەڵاتدارانی فەرەنسا ناسنامەی بکوژەکەیان ئاشکرا کردووە، کە قوتابییەکی فەرەنسیی بە رەگەز چیچانییە و لە رووسیا لەدایک بووە. 

ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوو، مامۆستایەکی وانەی مێژوو لە شارۆچکەی کۆنفڵان سان ئۆنۆرین لە باکووری رۆژئاوای پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لەلایەن کەسێکی توندڕەوەوە بە چەقۆ بەشێوەیەکی دڕندانە کوژرا و سەری بڕدرا. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.