Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 22:25

ڕووداوێکی هاتووچۆ له‌ سیده‌کان 5 قوربانی لێکه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ ڕێگای نێوان ده‌شتی هێرت - سیده‌كان ڕوویدا و له‌ ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ش 5 كه‌س بوونه‌ قوربانی.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ سیده‌كان ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێگای نێوان دەشتی هێرت -سیدەکان ولە گوندی (گۆڕە بەتراش) دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری پیکاب دێرو پیکاب هایلۆكس تووشی پێکدادان بوون لە ئەنجامدا (5) پێنج سەرنشین برینداربوون و زیانێكى زۆر بەر ھەردوو ئۆتۆمبێلەکەش کەوت .

ڕاشیگه‌یاند: بریندارەکان دەست بەجێ گەیندرانە بنکەی تەندروستی سیدەکان و بەپێی قسەی ئێشكگری بنکەی تەندروستی سیدەکانیش ڕەوشی دوو لە برینداران کە ئافرەتێک ومندالێکن تا ڕادەیەک ناجێگیرەو ھەردوو بریندارەکە بۆ چارەسەری ڕەوانەی فریاکەوتنی سۆران کراون و سێ کەسەكه‌ی دیکەش بە سووکی برینداربوونە و ره‌وشی تەندروستیان جێگیرە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.