Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 00:25

ئەمریکا.. گیان له‌ده‌ستدان به‌ کۆرۆنا گه‌یشته‌ 224 هەزار و 295 کەس

کوردستان TV
100%

لە ئەمریکا ژمارەی ئەو کەسانەی کە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە 224 ھەزار و 295 کەس. 

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە ماڵپەری "Worldometer" لەبارەی ئامارەکانی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیھان بڵاوکراوەتەوە، لە ئەمریکا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی 50 ھەزار و 879 کەس، ژمارەی ئەوانەی تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون گەیشتووەتە ھەشت ملیۆن و 345 ھەزار و 317 کەس.

هەروەها ژمارەی ئەوانەی کە بەهۆی ئەم پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە 584 کەس زیادیکردووه‌، و گەیشتووه‌تە 224 ھەزار و 295 کەس. 

ھاوکات ژمارەی ئەوانەی لە ئەمریکا لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە پێنج ملیۆن و 432 ھەزاری تێپەڕاندووە و ژمارەی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجامدراون 124 ملیۆن و 819 ھەزاری تێپەڕاند. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.