Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 00:33

به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی منحه‌ی زیندانیانی سیاسی به‌رده‌وامی ده‌بێت

کوردستان TV
100%

بە فەرمانی مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و زیندانیه‌ سیاسییانه‌ى كه‌ دوای 10 ساڵ له‌ وه‌رگرتنی مینحه‌ی مانگانه‌، مینحه‌‌كه‌یان بڕابوو، ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ به‌و مه‌رجه‌ی هیچ مووچه‌یه‌كی دیكه‌ی حكومیان نه‌بێت .

به‌پێی ڕاگه‌ێندراوێك كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ كوردستان تیڤی ناردراوه‌ تیایدا هاتووه‌: بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیانی زیندانیانی سیاسی کە ماوەی 10 ساڵی مینحه‌یان تەواو بووە بریاری بەردەوامی مینحەکانین درا تایبەت بەو زیندانیانە کە هیچ مووچەیکی تریان لە خەزێنه‌ی حکومەت نییە، پاش پروسەی پاکتاوی لیستەکانیان بەپێی یاسای چاکسازی ژمارە 2ـی سالی 2020 لایه‌نه‌ پەیوەندارەکان بەکاری پێویست هەلدەستن .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.