له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی ئالۆزییه‌كان و ناسه‌قامگیری سیاسی به‌ڵێن عه‌بدولڵا سكتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان رایگه‌یاند: عێراق هه‌میشه خۆشی به‌خۆی نه‌دیوه له رابردوودا به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه ناسه‌قامگیرییه سیاسییانه‌ی كه هه‌بوون ، دوای كۆتایی هاتن به رژێمی دیكتاتۆری و دوای 2005 ده‌ستوورێكی نوێش بۆ عێراق دانرا ، به‌ڵام وه‌ك ده‌یبینین سیاسه‌تێك په‌یڕه‌و كراوه كه نه‌هامه‌تی هێناوه‌ته‌وه و نه‌توانراوه سیاسه‌تێك په‌یره‌و بكه‌ن سه‌قامگیری لێ بكه‌وێته‌وه .
روونیشیكرده‌وه كه حكومه‌تی عێراقی ئێستا كه مسته‌فا كازمی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات هه‌وڵ ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان به‌ڵام به‌ربه‌ستی گه‌وره زۆرن له جێبه‌جێكردن و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان .
به‌لێن عه‌بدولڵا سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان رایگه‌یاند كه هێزێك هه‌یه ئه‌و هێزه له كاتێك دروست بوو بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی داعش ، به‌ڵام ده‌بینین ئه‌و هێزه رێره‌وی كاركردنی هاوته‌ریب نیه له گه‌ڵ سوپای عێراق و دان به حكومه‌تی عێراق دانانێت ، چونكه پابه‌ند نین به فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه ، زۆربه‌ی زۆری دامه‌زراوه‌كان كه‌وتوونه‌ته ژێر ركێفی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه ، به‌رنامه‌و ئه‌جیندای ده‌ره‌كیش له پشت ئه‌و كارانه‌ی ئه‌و گروپانه‌ن .
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌و گروپه بۆ سه‌ر باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان ، پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له سه‌ر بكرێت و به جدی وه‌ریبگرین ، چونكه سیاسه‌تێكی له پشته‌وه‌یه ، كه به‌رده‌وام چه‌ند هێزو لایه‌نێك خه‌ریكی هاندانی شه‌قامن دژ به هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستان .
سه‌باره‌ت به رۆڵی ئێران له ناوچه‌كه به‌لێن عه‌بدولڵا گوتی : ئێران ده‌ترسن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌رگای عێراق و سوریا له سه‌ریان دابخرێت بۆیه هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێگه‌یان له عێراقدا هه‌بێت و له رابردووش‌دا توانیویانه خۆیان بخزێننه ناو كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان له سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق هه‌یه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.