Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 00:26

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە هاتنەوەی مانگی مەولوود بڵاوکرده‌وه‌

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا
کوردستان TV
100%

لەگەڵ هاتنەوەی مانگی موبارەکی رەبیعول ئەوەل، مانگی لەدایکبوونی فەخری کائینات حەزرەتی محه‌مه‌د (درودی خوای گەورەی لەسەربێت)، کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پێویستی خۆپارێزی و پابەندی بە رێنماییە تەندروستیەکان، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا روونکردنەوەیەكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

((قل بفضل الله وبرحمته فبذلك فليفرحوا)) سورة يونس الآية:58.

وێڕای پیرۆزباییکردنمان بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی فەخری کائینات (صلى الله عليه وسلم) لە خۆمان و گشت موسڵمانانی کوردستان و جیهانی ئیسلامی، لەبەر بارودۆخی ناجێگیری تەندروستی گشتی لە کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا "کۆڤید - 19" کە رێنماییە تەندروستیەکان وا دەخوازن گردبوونەوە نەکرێت بۆ هیچ بۆنەیەك.

لەو روانگەوە وەك ئەنجوومەنی باڵای فەتوا پێمان باشە بۆ ئەمساڵ شێوازی ئاهەنگگێڕانەکە لە گردبوونەوە لە ماڵ، مزگەوت، خانەقا و تەکیەکان بگۆڕدرێت بە دەربڕینی دڵخۆشی بە بڵاوکردنەوە و هەڵواسینی لافیتە و دروشمەکان لە شوێنە گشتیەکان و هەروەها لە سۆشیال میدیا.

ئاشکرایە کە مەولوودکردن واتە دەربڕینی خۆشحاڵی و خۆشەویستی و ئەنجامدانی خێر، سەدەقە و چاکە بۆ رۆحانیەتی پیرۆزی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت)، ئاساییە ئەو سەدەقە، خێرو چاکانەش، کە موسڵمانان دەیکەن، بدرێنە هەژاران و بەشێوەی خۆی بڵاوبکرێتەوە، چونکە سەدەقە دەفعی بەڵا و موسیبەت دەکات بەپێی دەقەکانی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام، ئەم جۆرەش هەر بەشێکە لە کاری پیرۆزی مەولوودنامە و یادەوەری لەدایکبوونی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت)، خوای گەورە هاوکاری دڵسۆزانه‌.


ئەنجوومەنی باڵای فەتوا
18ی10ی2020ز
1/ربیع الأول/1442 ك
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.