Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 00:29

سێ ڕۆژه‌ به‌رپرسی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕینی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بێ سه‌روشوێنه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی سیاسى هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له‌ ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ ڕی گشتی ڕایگه‌یاند: مامۆستا مه‌حه‌مه‌د عه‌وڵا ڕه‌سوڵ، ناسراو به‌ مه‌حه‌مه‌د گرتكی ماوه‌ی سێ ڕۆژه‌ بێسه‌ر و شوێنه‌.

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: 

بۆزانیاری و ئاگاداربوونی هەموولایەک، هاودید مامۆستا محمد عەوڵا ڕەسوڵ ناسراو بە مامۆستا محمد گرتکی، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و بەرپرسی دەڤەری ڕاپەڕینی هاوپەیمانی نیشتمانی، لە ڕۆژی ١٥/١٠/٢٠٢٠ کاتژمێر ٩ ی سەرلەبەیانی بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆی لەماڵ دەرچووە و پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژ پەیوەندی تەلەفۆنی بڕاوە و هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نەماوە، پاش هەواڵپرسین و بەدواداچوون و ئاگادارکردنەوەی دەزگا پەیوەندیدارەکان و بەهاوکاری ئەوان دەرکەوت کە ناوبراو دواجار لە پاشنیوەڕۆی ئەوڕۆژە بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆی لە کۆتا بازگەی ئاسایشی زورکان لە ناوچەی سەنگەسەر بەرەو قەندیل پەڕیوەتەوە و لەوکاتەوە تاکاتی ئامادەکردنی ئەم ڕوونکردنەوەیە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ئەو بەرپرسەی هاوپەیمانی بەردەست نییە،

ڕاشیگه‌یاندووه‌: لە کاتیکدا ھاوپەیمانیی نیشتمانی پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ تێکرای لایەنە سیاسیەکاندا ھەیە و بەردەوام لە ھەماھەنگیدا بووە بۆ پاراستنی سەقامگیری ھەرێمی کوردستان، هاوکات مامۆستا محمد گرتک، کەسایەتییەکی سەنگین و ناسراوی ناوچەکەیە و ھەمیشە ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە ئاشتەوایی کۆمەلایەتی و پەیوەندیی باشی سیاسی لە ناوچەکەدا و ھەمیشە بە تەنگ ئاشتی و ئاشتەوایی خەڵکی ناوچەکەوە بووە، هیوادارین بەزووترین کات هەواڵی سەلامەتی ئەو بەرپرسەمان بەدەست بگات و بگەڕێتەوە سەرکار و ناو خێزان و کەس وکارو دۆستان و هاودیدانی ، لەگەڵ سوپاس و پێزانینمان بۆ هەموو ئەو دەزگا و لایەنانەی هاوکارمان بوون لەم بارەیەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.