به‌پێی خشته‌ی بڵاوكراوه‌ی وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ دووشه‌ممه مووچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و ده‌سته دابه‌شده‌كرێت
به‌پێی خشتهكه ئه‌مرۆ مووچه‌ى مانگی 9 ى ئه‌مساڵی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار، كاره‌با، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێ كردن، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابه‌شده‌كرێت
هه‌ر به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی سێشه‌ممه 20 ى 10 ى 2020 ، مووچهىخانهنشینی سه‌ربازی و رۆژی چوارشه‌ممه‌ش مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.