Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 00:40

به‌رپرسێکی وەزارەتی بەرگری عێراق بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

کوردستان TV
100%


دوای توشبوونی بۆ ماوەیەک بەڤایرۆسی کۆرۆنا فەریق فازڵ عەباس راوێژکاری یاسایی لە وەزارەتی بەرگری عێراق به‌په‌تاكه‌ گیانی لە دەستدا.


لە راگەیەندراوێکدا عەبدولئەمیر رەشید  یارەڵڵا سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق  بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ فەریق فازڵ عەباس مەهدی راوێژکاری یاسایی لە وەزارەتی بەرگری عێراق بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

به‌گوێره‌ی دواین راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ی عێراق تا ئێستاكه‌ 426 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون ، له‌و ژماره‌یه‌شدا 360 هه‌زار و 477 تووشبوو له‌په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌

ته‌ندروستى عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌هه‌ر به‌م په‌تایه‌وه‌ تا ئێستاكه‌ 10 هه‌زار و 254 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌


وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.