گوتەبێژی تەندروستی سلێمانی لەبارەی دۆخی مەترسیداری کۆرناوەهۆشداری دەدات و رایدهگهێنێت گەر بەم شێوەیە بروات لە ماوەی چەند مانگی داهاتوو، راست نابێ بڵێین هەموو گەرەکێك، هەموو بنەماڵەیەک ئازاری کۆرۆنای چەشت
د. یاد نەقشبەندی گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستی سلێمانی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی حاله‌ته‌كانی تووشبوون ، گیان له‌ده‌ستدان ، چاكبوونه‌وه به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سنوری پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند
گوته‌بێژی ته‌ندروستى سلێمانی رایگه‌یاندووه كه له‌و ماوه‌یه‌دا(١٠ هاوڵاتی گیانی لە دەستدا لە ٢٤ کاتژمێردا، بە واتای (١٠) خێزان، (١٠) بنەماڵە، (١٠) گەرەک، ئازاری جەرگ بری کۆرۆنای چەشت، گەر بەم شێوەیە بروات لە ماوەی چەند مانگی داهاتوو، راست نابێ بڵێین هەموو گەرەکێ، هەموو بنەماڵەیەک ئازاری کۆرۆنای چەشت!!.
راشیدهگهێنێت ئامارەکان مەترسیدارن، نەخۆشخانەکان پڕن، پابەندبوون بە ڕێنماییەکان وەک پێویست نین، هیوادارم پێش ڕودانی کارەساتی نەخوازراو، بە هەموو لایەک هەوڵ بدەین ئەم دۆخە بەرەو باشتر بەرین، کە ئەویش تەنیا بە خۆپارێزی دەبێت، وەک چۆن لە ڕابردوو کردمان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.