بەندکراوێکی سیاسی کورد کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو جار مانی لە خواردن گرتبوو، لە هۆڵی بەندیخانەی ئورمیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند ئەمڕۆ یەکشەممە عادڵ موکەڕەم، بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە لە بەردەم دادوەری چاوەدێر و جێگری بەرپرسی بەندیخانەی ئورمیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
ههنگاو راشیدهگهێنێت كه بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو بەندیخانەی ئورمیە، عادڵ موکەڕەم قاچی ڕاستی بە ڕێژەیەکی زۆر سووتاوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەرپرسانی بەندیخانە بەڵێنەکانی خۆیان دوای مانگرتنی ناوبراو بەجێ نەگەیاندووە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.
ئاماژه بهوهش دهكات كه کە عادڵ موکەڕەم بەبێ ئەوەی چارەسەریی پزیشکی بۆ بکرێت بە فەرمانی بەرپرسانی بەندیخانە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراوەتەوە.
عادڵ موکەڕەم ڕۆژی یەکشەممە ٤ی تشرینی یەکەم بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین ١٠ مانگ ڕاگیرانی لە بەندیخانە بە بێ ئەوەی چارەنووسی یەکلایی بکرێتەوە، لێوەکانی دوورییەتەوە و مانی لە خواردن گرتبوو کە دوای ٣ ڕۆژ و بەڵێنی بەرپرسانی بەندیخانە لەسەر جێبەجێ کردنی داواکارییەانی، مانگرتنەکەی خۆی شکاندبوو.
عادڵ موکەڕەم تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ئورمیە، کۆتایی مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە سنووری شاری خۆی لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە دیپۆرتی ئێران کراوەتەوە و بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ لە دەستبەسەری ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری خۆی لەژێر لێپرسینەوە بووە و دواتر بۆ بەندیخانەی ئەو خۆی و دواجار بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.
دانیشتنی دادگای عادڵ موکەڕەم مانگێک پێش ئێستا لە لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلوو بەڕێوەچوو و تۆمەتی ”ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی و چوونە دەرەوەی نایاسایی لە وڵات“ خراوەتە پاڵ ناوبراو.
جێگای ئاماژەیە کە عادڵ موکەڕەم پێشتر ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە و سەرەتای هاوینی ساڵی (٢٠١٩) چووەتە وڵاتی تورکیا و داوای پەنابەری کردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.