Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 00:27

لێژنەی یاسایی په‌رله‌مانی کوردستان هەڵسەنگاندنی بۆ 10 پێشنیازە یاسا کرد

کوردستان TV
100%

 بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و گفتوگۆکردن لەسەر چەند پێشنیازە یاسایەک، لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی د. بژار کوچەر سەرۆکی لێژنە، و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لێژنە و بڕیاردەر و ئەندام و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبوونەوە.

 لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان  بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لە کۆبوونەوەکەدا کە لەهۆڵی لێژنەی یاسایی بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەسەر (10) پێشنیازە یاسا کرا ، کە لەلایەن ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرابوون .

هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هەڵسانگاندنی لێژنەی یاسایی بۆ ڕاپۆرتی لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی پڕۆژەیاسای (فرۆشتن و بەکرێدانی مایەکانی دەوڵەت)، لەلایەن خۆیەوە لێژنەکە ڕاستاندنی بۆ سەرجەم ماددە و بڕگەکانی پڕۆژەیاساکە کرد، بەجۆرێک کە ناوەڕۆکی پڕۆژەیاساکە لەگەڵ دەستوور و یاسا بەرکارەکان ناکۆک نەبێت، و لەمبارەیەوە بڕیاریاندا بە ڕاپۆرتێک سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاگاداربکەنەوە.


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.