سبه‌ی سێشه‌ممه 20 ى 10 ى 2020 ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆده‌ببێتەوە و دەنگ لەسەر دەستبەکاربونی ژمارەیەک بەڕێوبەری گشتی ده‌دات سه‌باره‌ت به سوتانی دارسنهوبەرەکانی سلێمانی-ش گفتوگۆ بكات.
به‌پێی نوسراوێك كه واژووی ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین، سه‌رۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسهره و کارنامەی کۆبونەوەكهش كه‌چه‌ند ته‌وه‌رێك له‌خۆ ده‌گرێت دەکرێت، لەوانە، دەنگدان لەسەر پاڵێوراوان بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی و رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و دەنگدان لەسەر پاڵێوراوان بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی و چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی پارێزگای سلێمانی.
هه‌ر به‌پێی نوسراوه‌كه دەنگ لەسەر پاڵێوراوان بۆ پۆستی ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی دەدرێت و لەبارەی سوتانی دارسنەوبەرەکانی سلێمانيش گفتوگۆ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.