Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:40

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە فەڕەنسا

کوردستان TV
100%


سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە پاریس پایتەختی فەڕەنسا.


سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵا، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە فەڕەنسا.

سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لە چوارچێوەی گەشتێكدا كە بۆ ژمارەیەك وڵاتی ئەورووپا ئەنجامی دەدات لە پاڵ فەڕەنسا، هەروەها سەردانی بەریتانیا و ئەڵمانیاش دەکات.

شاندێكی حكوومەتی عێراق كە ژمارەیەك وەزیر و سەرۆكی دەستەكانی سەربەخۆ لەخۆدەگرێت یاوەری سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی دەكەن لە سەردانەكەی بۆ فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا مستەفا کازمی زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو سێ وڵاتە ئەنجام دەدات كە لە میانیاندا سەبارەت بە چۆنیەتی پتەوتركردنی پەیوەندیی و هاوكارییە هاوبەشەكانی عێراق لەگەڵ فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا گفتوگۆ دەكات بەتایبەتیش لە بوارەكانی ئابووری، ئەمنی و تەندروستیی و جگە لەوەیش لە دیدار و كۆبوونەوەكاندا، دوایین پێشهاتەكانی سەر ئاستی هەرێمیی و نێودەوڵەتیش تاوتوێ دەكات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.