Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:36

ئیسرائیل: پەیوەندی دیپلۆماتی تەواو لەگەڵ بەحرێن واژووکرا

کوردستان TV
100%


ئیسرائیل رایگەیاند كە راگەیەندراوی هاوبەش، سەبارەت بە دامەزرامدنی پەیوەندی دیپلۆماتی تەواو لەگەڵ بەحرێن واژووكردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی ئێستا ساتێكی مێژوییە لە مەنامە بۆ واژووكردنی راگەیەندراوی هاوبەش بۆ دامەزراندنی پەیوەندی دیپلۆماتی تەواو.

ئاماژەی بەوەیشداوە كە سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو بە تەلەفۆن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرێن، عەبدولەتیف زەیانی قسەی كردووە و گوتوویەتی "لە میانی گرتنەری رێوشوێنی گەورە، هەنگاوی پێشڤەچوون بۆ ئاشتی دەنێین.

هەرلەوبارەیەوە رۆژنامەی "ئیسرائیل ئەلیوم" بڵاوی كردووەتەوە، بەرپرسانی ئیسرائیل و بەحرێن دووپاتیانكردووەتەوە كە رێككەوتننامەکە، ئاشتی تەواو لەنێوان هەردوو وڵاتدا بەدی دەهێنێت، هەروەها زنجیرەیەك رێككەوتنامەی سیاسیی، دیپلۆماتیی و ئابووریی لەگەڵ دامەزراندنی باڵیۆزخانە، لەخۆدەگرێت.

لای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل، مئیر بن شابات كە سەرۆكایەتی شاندی وڵاتەكەی دەكات بۆ بەحرێن لە میانی رێورەسمی واژووكردنی راگەیەندراوەكە هاوبەشەكە گوتی: "لەمڕۆوە ئێمە یەك خێزانیین.

هاوكات ئاژانسی هەواڵیی فەرمی بەحرێن بڵاوی كردەوە كە وەزیری دەرەوەی بەحرێن، عەبدولەتیف زەیانی واژووكردنی رێككەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل راگەیاندووە و گوتی:

 ئەمڕۆ چەند یاداشتننامەیەكی لێكتێگەیشتنمان لە ژمارەیەك بواردا لەگەڵ ئیسرائیل واژووكرد كە دەبێتە مایەی دامەزراندنی هاوكاری لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

مانگی رابردوو ئیمارات و بەحرێن بڕیاریاندا پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكەنەوە كە ئەو هەنگاوەی ئیمارات و بەحرێن لەلایەن فەڵەستینییەكانەوە رەخنەی لێگیرا و رەتكرایەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.