Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:35

لە هەولێر پڕۆژەی نەخۆشخانەی گەڕۆک بۆ قوتابخانەکان دەستی پێکرد

کوردستان TV
100%


راگه‌یاندنى پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌له‌قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر پرۆژه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى گه‌رۆك بۆ قوتابخانه‌كان ده‌ستى پێكرد 


رایگه‌یاندووه‌ كه‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 19 ى 10 ى 2020 ، به‌ئاماده‌بوونى جێگری پارێزگار و به‌رپرسانی ته‌ندروستى هه‌ولێر و په‌روه‌رده‌ بەمەبەستی چارەسەریی نەخۆشییەکانی چاو و ددان و پێست و پاککردنەوە و هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستیی له‌ قوتابخانەکان بەهەماهەنگی و هاوکاری دەزگای خێرخوازی رۆناهی، پڕۆژەی نەخۆشخانەی گەڕۆک بۆ قوتابخانەکان لەهەولێر خستە واری خزمەتکردنەوە.


راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ پڕۆژەی نەخۆشخانەی گەڕۆک بۆ قوتابخانەکان لەهەولێر، ئەمساڵ تا کۆتایی پرۆسەی پەروەردە بەردەوام دەبێت و سەرجەم قوتابخانەکان دەگرێتەوە، هەموو ڕێکارێک بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قوتابخانەکان گیراوەتە بەر.


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.