Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:30

گوته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر: بۆ هەمیشە لێدان لە چرای سوورى ترافیکلایت باجی خۆی هەیە

کوردستان TV
100%


فازڵ حاجى گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ته‌وه‌ كه‌ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ بۆ هەمیشە لێدان لە چرای سوورى ترافیكلایت باجی خۆی هەیە و كاتژمێر 8 و 30 خوله‌كى سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19/10/2020، له‌ ترافیكلایتى به‌رده‌م مزگه‌وتى نۆ شه‌هید له‌ هه‌ولێر، پێكدادانێك له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكى هیۆنداى تۆكسۆن و نیسان سێنترایه‌ك ڕووى دا، له‌ ئه‌نجامى ڕووداوه‌كه‌دا منداڵێك بریندار بوو، كه‌ سه‌رنشینى ئۆتۆمبێله‌ هیۆندایه‌كه‌ بوو، زیانێكى زۆرى داراییش كه‌وته‌وه‌.


راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ڕووداوه‌كه‌ نه‌وه‌ستانى هیۆنداى بوو له‌سه‌ر چراى سوورى ترافیكلایت، له‌ ئه‌نجامیشدا له‌ناو مه‌یدانى ترافیكلایته‌كه‌ له‌گه‌ڵ سێنترایه‌كه‌ تووشى پێكدادان بوو، كه‌ له‌ چراى سه‌وزه‌وه‌ ده‌هات، بۆیه‌ هیۆنداى به‌ڕێژه‌ى 100% به‌ لایه‌نى سه‌رپێچیكار دانرا.

1

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.