ڕه‌چه‌ڵه‌كی كوردانی قه‌ڵای دم دم له رواندز، له دوو توێی 431 لاپه‌ڕه‌دا، به‌كۆمه‌ڵێك زانیاری مێژوویی تازه له باره‌ی به‌شێك له دانیشتووانی رواندز خراوه‌ته‌ڕوو.
له‌م باره‌یه‌وه ستار قازی نووسه‌ری ئه‌م په‌رتووكه به زاری كرمانجی راگه‌یاندوه" به پشت به‌ستن به ده‌ست نووسی سێ سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر و گێڕانه‌وه‌ی پشت به پشت و زیاتر له چل سه‌رچاوه‌ی كوردی و عه‌ره‌بی و ده‌یان ماڵپه‌ڕ و ئه‌كاونتی ئه‌لیكتڕۆنی، نه‌ك هه‌ر كوردانی دم دم و نه‌ك هه‌ر ڕواندزی به‌ڵكو بۆ هه‌ر كوردێك و له هه‌ر شوێنێكی دنیادا بێت، ئه‌توانێ ڕه‌چه‌ڵه‌كی خۆی لێره‌دا بدۆزێته‌وه، ئه‌و كوردانه‌ی ئێستا كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك له تورك و ئازه‌ری نزیكن یان ئه‌وانه‌ی هه‌ر كورد نین له بنچینه‌دا له‌رێگه‌ی ئه‌م په‌رتووكه‌وه زانیاریان له سه‌ره بزانه، باب و باپیرانت باشتر بناسه، ئه‌وانه‌ی سه‌رده‌مانێك حوكمی ئێران،ئه‌فغانستان، توركیا، ئازه‌ربایجان، ئه‌رمینیا،عێڕاق، فه‌له‌ستین، لوبنان، سوریا ومیسریان كردووه "
هه‌روه‌هاگوتی" ڕاست كردنه‌وه‌ی ناوی ڕواندز و ناسینی مه‌ڵبه‌ندی كۆنی ئه‌م شاره كه گوندی فه‌قیان بووه، ڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی گشت میرانی سۆران ئه‌باته‌وه سه‌ر یه‌ك دایك و باوك "
شایانی باسه له ئێستادا كتێبی " ڕه‌چه‌ڵه‌كی كوردانی قه‌ڵای دم دم له رواندز" له په‌رتووكخانه‌ی شێركۆ له ڕواندز و كتێبخانه‌ی گشتی و په‌رتووكخانه‌ی مێخه‌ك له سۆران، ده‌ست ده‌كه‌وێت له به‌رواری 21/10/2020 له سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش به‌رده‌ست ئه‌بێت، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بچه‌ی شه‌هید و كه‌ركووك و كۆیه و ڕانیه و شه‌قڵاوه و هه‌ریر و قه‌ڵادزێ و كه‌لار و كفری و چوارقورنه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.