Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:38

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان: کارەبا به‌موسڵ و که‌رکوک ده‌درێت

کوردستان TV
100%

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتوەتە سێ هەزار و 700مێگاوات کارەبا و لەو بڕەش هەندێکی دراوەتە پارێزگای نەینەواو و کەرکوک.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 19ی‌ 10 ى ‌ 2020، حكومه‌تی هەرێمی كوردستان  له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ بەهۆی چارەسەرکردنی کێشەی یەکەکانی کارەبا و زیادکردنی بڕی گازی سروشتی و کارپێکردنی وێستگەی هەڵمی خەبات توانراوە 843 مێگاوات کارەبا بخرێتە ناو تۆڕی کارەبای هەرێمەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ 260 مێگاوات کارەبا دەدرێته‌ پارێزگای  موسڵ  و 56 مێگاواتیش بۆ پارێزگای کەرکوک.

 راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ئێستادا وەزارەتی کارەبای  دەتوانێت بڕی 21 کاتژمێر کارەبا بداتە هاوڵاتییان.

1


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.