له‌سه‌ر سكاڵای دوو هاوڵاتی مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی دوكان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه كه دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی 14ی 10 ی 2020 دوو هاوڵاتی سكاڵایان له‌به‌شی پۆلیسی دوكان تۆماركرد كه فرۆشگاكانیان له‌سنوری قه‌زاكه بڕدراوه‌و دزییان لێكراوه ، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی دوكان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانرا پاش چه‌ند كاتژمێرێك له ڕوداوه‌كه یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیربكرێت .
راشیده‌گه‌یه‌نن كه لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس بۆ گه‌ڕان به‌دوای تۆمه‌تباره‌كه‌ی تر به‌رده‌وام بوو تا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی چوارچرا له‌شاری سلێمانی توانرا ده‌ستگیربكرێت و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر كه به‌تۆمه‌تبار بوو .
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاندووه كه له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (ه ، ح ، م له‌دایكبووی 1990 و ب ، س ، م له‌دایكبووی 2000 ) كه پێشینه‌ی تاوانیشیان هه‌یه به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.