Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 04:34

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا کۆده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%


سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کە ئێستا بەسەردانێک لە فەڕەنسایە، ئەمڕۆ دووشەممە، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات.


سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کە ئێستا بەسەردانێک لە فەڕەنسایە، ئەمڕۆ دووشەممە زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆشکی لیزانڤالید لە پاریس، بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگریی فەڕەنسا، فلۆرانس پارلی رێورەسمی پێشوازیکردن لە مستەفا کازمی سازکراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، دوای تەواوبوونی رێورسمی پێشوازیکردن، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە کۆشکی ماتینیۆ لەگەڵ هاوتا فەڕەنسییەکەی، جان کاستێکس کۆبووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە مستەفا کازمی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا سەردانی کۆشکی ئیلیزێ دەکات و لە میانیدا لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن و ژمارەیەک گەورە بەرپرسی دیکەی فەڕەنسا کۆدەبێتەوە.

راگەیەندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە میانی کۆبوونەوەکانی مستەفا کازمی لەگەڵ بەرپرسانی فەڕەنسادا، سەبارەت بە پتەوترکردنی پەپوەندیی دووقۆڵیی و هاوکارییە هاوبەشەکانی نێوان بەغدا و پاریس لە بوارە جیاجیاکاندا گفتوگۆدەکرێت.

دوێنێ یەکشەممە سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی بەسەردانێک گەیشتبووە فەڕەنسا.

مستەفا كازمی لە چوارچێوەی گەشتێكدا كە بۆ ژمارەیەك وڵاتی ئەورووپا ئەنجامی دەدات لە پاڵ فەڕەنسا، هەروەها سەردانی بەریتانیا و ئەڵمانیاش دەکات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.