وەزارەتی دارایی و ئابوری ههرێمی كوردستان زیاتر لە 20 کۆمپانیا دەداتە دادگا
لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتى دارایی و ئابووری ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كهله هەنگاوێکی دیکە چاکسازی بەهۆی نەدانی باج و خۆدزینەوە لە باجدان، بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری سەربە وەزارەت زیاتر لە ٢٠ کۆمپانیا دەداتە دادگا.
راشیدهگهیهنن كه ئەمڕۆ بەرێوبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری زیاد لە ٢٠ کۆمپانیای هەرێمی کوردستان بەهۆی خۆدزینەوە لە باج، دەداتە دادگایەکی تایبەت تاوەکو رێکاری یاسایان بەرامبەر بگیرێتەبەر، بۆ لەمەودوا هەر کۆمپانیا و کەس و لایەنێک خۆیان لە باجدان بدزنەوە رێگای یاسایی توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و بە توندترین شێوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوه
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.