بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگهیاند: پیاوێك ژنەكەی خۆی لە یەكێك لە هۆتێلەكانی هەولێر دەكوژێت و رادهكات، پاشان لە بازگەی(شێراوە)ی ڕێگەی هەولێر- کەرکووک دهستگیر دهكرێت.
ڕاگەیاندراوێک لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر:
لە ڕێکكەوتی 10/10/2020 کاتژمێر5ی بەیانی لە بازگەی(شێراوە)ی ڕێگەی هەولێر - کەرکوک پاش گومانکردن لە سەرنشینێکی تاکسی، بە ناوی (عامر خضیر حمادی) دانیشتووی بەغداو دەستگیرکردنی، دەرکەوت ناوبراو لەهەمان ڕۆژ کاتژمێر٣:٣٠ بەرەبەیان هەڵساوە بە کوشتنی ژنەکەی خۆی بەناوی (هێلین خالد مصطفی) لە ناو هۆتێلێکی شاری هەولێر و هەوڵی ڕاکردنی دابوو.
دوای لێکۆڵینەوە گومانلێکراو دانی بەتاوانەکەی دانا و تیمەکانی لێکۆڵینەوە چونە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی تاوانلێکراو لە ناو ژووەکەیاندا دۆزرایەوە، تاوانبار برایە بەردەم دادوەری لێکوڵینەوەو بە ماددەی (406) یاسای سزادانی عیراقی بەندکرا.
هاوپێچ لەگەڵ ئەم ڕاگەیاندراوە تۆماری ڤیدیۆیی دانپێنانی تاوانبار.
ڕاگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
19-10-2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.