Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:38

هه‌رێمی کوردستان.. پشکنینی کۆرۆنا به‌ خۆڕایی بۆ مامۆستایان و قوتابیان ده‌کرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پشکنینی کۆرۆنا بۆ مامۆستایان و قوتابیان بێ بەرامبەر ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ نوسراوی‌ ژماره‌ 12074 كه‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ شاره‌كانی‌ كردووه‌، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و مامۆستا و قوتابیانه‌ی‌ نیشانه‌كانی‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی‌ كۆرۆنایان هه‌یه‌ و سه‌ردانی‌ بنكه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌كه‌ن له‌ پسوڵه‌ی‌ سه‌ردانیكردنه‌كه‌‌ ده‌به‌خشرێن.

ئەو بڕیارەی وەزارەتی تەندروستی لە دوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووە کە لە رۆژی 14-10-2020 ئەنجامدراوە.

tandrusti

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.