Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:31

ته‌ندروستی عێراق: 4055 که‌سی دیکه‌ تووشی کۆرۆنا بوون

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئامارێكی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: له‌ دوێنێه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ 63 تووشبووی ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 2020/10/19 وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگەیاند: چوار هەزار و 44 كه‌سی دیكه‌ تووشی کۆرۆنا بوون، سێ هەزارو 55 تووشبوو بە تەواوەتی چاكبوونەتەوە و 63 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌، تێکڕاى تووشبووان بە کۆرۆنا لە سه‌رتاسه‌ری عێراق گه‌یشته‌ ‌‌430678 تووشبوو.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌ڵێت: 363532 تووشبووش چاکبوونەته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌، رێژه‌ی چاکبوونەوە واتا (84.4%)ى کۆى تووشبووان.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌، ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له ‌سه‌رتاسه‌ری عێراق تا ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ گه‌یشته‌ 10317 كه‌س.

iraq

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.