Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:57

ژماره‌یه‌ک لەوڵاتانی جیهان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه‌ بۆ کڕینی چه‌ک له‌ ئێران

کوردستان TV
#11
100%

وه‌زیری به‌رگری ئێران بڵاویكرده‌وه‌ له‌ دوای كۆتاییهاتنی واده‌ی قه‌ده‌غه‌ی فرۆشتنی چه‌ك، له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیهانه‌وه‌ په‌یوه‌ندییان پێوه‌ كراوه‌ و ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه‌ بۆ كڕینی چه‌كی ئێران.

ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران رایگه‌یاند: دۆخی ئێستای ناوچەکە لەبارە بۆ ئەوەی تاران چەک و کەرەستەی سەربازی بە وڵاتانی دەرەوە بفرۆشێت و ئەو پلانەش دەخەنەبواری جێبەجێکردنەوە، سەرەڕای ئەوەی واشنتۆن دەخوازێت وڵاتەکەی لە بازاری پیشەسازی سەربازی بێ بەش بکات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بواری فرۆشتنی چەک فراوان دەکەن و دەبنە یەکێک لەوڵاتانەی بازاڕێکی سەرکەوتوو بۆ فرۆشتنی چەکی ئێرانی دروستدەکەن، چونکە ژمارەیەکی بەرچاو لە وڵاتانی جیهان پەیوەندیان بە ئێرانەوە کردوە و ئامادەن چەکی وڵاتەکەی بکڕن کە توانایەکی بەرز و نرخێکی گونجاوی هەیە بەراورد بە چەکی وڵاتانی دیکە.

ئاشكراشی كرد، تاران ئامادەیە هەموو جۆرە چەکێكی وشکانی، موشەک، تۆپ هاوێژ، ئۆتۆمبێلی سەربازی، چەکی سەربازی دەریایی، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و سیستەمی بەرگری ئاسمانی بفرۆشێت، مەرجی ئێمە لە فرۆشتنی چەک ئەوە دەبێت نابێت بۆ خراپکاری بەکاربهێندرێت، بەڵکو دەبێت تەنها بۆ بەرگریکردن لە وڵات سودیان لێوەربگیرێت.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.