ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای دهۆك به سه‌رپه‌رشتی دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ر له‌باره‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبووه‌وه و چه‌ند بڕیار و رینماییهكی نوێی ده‌ركرد.
له دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا د.عه‌لى ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك رایگه‌یاند، بڕیاردار بۆ خۆپاراستنی زیاتر له كۆرۆنا حكومه‌ت رێكاری توندتر بگرێته‌به‌ر و هه‌ر شوێنێكی گشتی یان تایبه‌ت پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان نه‌بێت به توندی سزا ده‌درێت.
پارێزگاری دهۆك رایگه‌یاند: زۆرترین كات لیژنه‌كانی چاودێری، له هه‌موو قه‌زاو ناحییه‌كان چاودێری بازاره‌كان ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام رێنمایی به هاووڵاتیان ده‌ده‌ن تا كه‌س سه‌رپێچی نه‌كات، ئه‌و كه‌سی سه‌رپێچیش بكات به توندرین شێوه سزاده‌درێت.
پارێزگاری دهۆك راشیگه‌یاند لێره‌وه داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌م تكایه خۆتان بپارێزن به‌ڕاستی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك زۆر بڵاوبۆته‌وه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆی پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتیان له ئێستادا به‌ره‌و وه‌رزی پایز ده‌چین ژماره‌ی تووشبووان ڕوو له زۆربوونه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.