له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی هه‌لبژاردن له ئه‌مه‌ریكا چاوی وڵاتان له سه‌ر ئه‌و پرسه، د. شاری نانه‌كه‌لی مامۆستای زانكۆ رایگه‌یاند
هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌كی زۆربه‌ی وڵاتان هه‌یه، خۆی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری ته‌واوی له سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌كی وڵاتان هه‌یه، ئه‌نجامی ئه‌و هه‌لبژاردنه‌ش كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له ته‌واوی وڵاتانی جیهان به تایبه‌تی له سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و باشووری ئه‌فریكا.
به‌ڵام ئه‌و سیاسه‌ته‌ی دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كان ده‌یگرنه به‌ر بێ گومان نه‌رمی و توندی پێوه دیار ده‌بێت.
توندی سیاسه‌تی ترەمپ و به میزاج جولانه‌وه‌و په‌شیمان بوونه‌وه له هه‌ندێ بڕیار كه داویه‌تی زیانی گه‌یاندووه به ئابووری زۆر له وڵاتان ، له سه‌رده‌می ترەمپ چینایه‌تی رووده‌داته‌وه بۆیه ئه‌و وڵاتانه دژ ده‌بن به‌رامبه‌ر به ترەمپ و پشتیوانی بایدن ده‌بن به‌وه‌ی سیاسه‌تێكی جێگیری هه‌یه.
زۆربه‌ی وڵاتان ده‌یانه‌وێت بایدن ده‌ربچێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌و هه‌ڵدێر نه‌چێت، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ر بنه‌مای ئاسایش و ئاشتی بمێنێت و رێچكه بگرێت
به‌ڵام له 4 ساڵی رابردوو ئه‌وه تێكچوو. پیش‌تر له سه‌رده‌می ئۆباما ده‌توانرا به پێی دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌رای ئه‌و مامۆستایه، بایدن زیاتر رێز له بنه‌ما یاساییه نێوده‌وڵه‌تییانه ده‌گرێت، زیاتر جیهان و ناوچه‌كه ئارامی به‌خۆوه ده‌بینێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.