له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی هه‌لبژاردن له ئه‌مه‌ریكا چاوی وڵاتان له سه‌ر ئه‌و پرسه، غازی حه‌سه‌ن نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس رایگه‌یاند.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری له‌سه‌ر رای گشتی ئه‌مه‌ریكا و رای گشتی جیهان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت ئه‌و هه‌لبژاردنه جیاوازه له‌گه‌ڵ هه‌لبژاردنه‌كانی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ئه‌ویش به‌هۆی بوونی كۆرۆنا، شێوازی به‌شداری و چۆنیه‌تی ده‌نگدان گۆرانكاری به‌سه‌ردا بێت، هه‌روه‌ك دوێنێ به‌شداریه‌كی زۆر كرا له ده‌نگدانی پێشوه‌خته پتر له 20 ملیۆن كه‌س، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له كیشه‌ی تێكه‌ڵ بوون خۆیان بپارێزن.
به‌پێی بۆچوونه‌كان زیاتر ده‌نگدانه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی دیموكراته‌كان بووه، هه‌روه‌ها كۆماریهكانیش دیاره به‌رنامه‌یه‌كیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بتوانن له رێگه‌ی پۆسته‌وه ده‌نگ بده‌ن له 3ی مانگی داهاتوو .
غازی حه‌سه‌ن روونیكرده‌وه كه ململانیی نیوان ترەمپ و بایدن شێوازێكی دیكه‌ی به‌خۆوه بینیوه، وه‌ك دیاره ترەمپ شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ راگه‌یاندن كه هه‌موو هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین جیاوازتر بووه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كانی پێشووتر و زیاتر هێرش به‌ره له قسه‌كانیدا، بایدن به شێوه‌یه‌كی جێگیر بانگه‌شه‌ی ده‌نگدان ده‌كات.
هه‌روه‌ها كۆرۆنا یه‌كێكه له خالە سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و ململانێیه چونكه چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و په‌تایه بۆته پرسێك و كاریگه‌ری له سه‌ر پرۆسه‌ی ده‌نگدان و رێژه‌ی هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا به دوو روانگه سه‌یری پرسی ده‌نگدان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربژێری خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، هاوولاتی ئه‌مه‌ریكا ئازاده له چۆنیه‌تی ده‌نگدان، هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكا بیر له به‌رنامه‌ی پارته‌كه‌و بهلێنهكان ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها پرسی كار، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، ئه‌و بابەتانه زۆر گرنگه له لای هاوولاتیانی ئه‌مه‌ریكا.
هه‌روه‌ها نوخبه‌یه‌كی سیاسی هه‌یه ئه‌وانیش رۆڵیان هه‌یه له خستنه رووی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌كانی ئه‌و پارتانه و ئه‌و كه‌سایه‌تیانه كه خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كاندید ده‌كه‌ن، راگه‌یاندیش رۆڵی هه‌یه له پرسی هه‌لبژاردن.
یه‌كێك له ناكۆكیه‌كانی نێوان جۆبایدن و ترەمپ جیاوازی سیاسه‌تكردنه به‌رامبه‌ر به ئێران، بایدن ته‌ئكید له سه‌ر رێككه‌وتنێكی نوێ ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئێران، هه‌روه‌ها پارێزگاری كردن له دۆسته‌كان له كه‌نداو، هه‌روه‌ها رووبه‌رووی تیرۆر ببینه‌وه كه له ئێرانه‌وه ده‌رده‌چێت.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه باس له دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسین ده‌كرێت بۆ په‌تای كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا، له رووی زانستیه‌وه تا ئێستا ڤاكسین نه‌دۆزراوه‌ته‌وه زیاتر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردنی ئه‌مه‌ریكا به‌كار ده‌هێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.