کاتژمێر 11:00ـی پێش نیوهرۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 20-10-2020 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، رێوڕەسمی کردنەوەی رێگەی جووتسایدی رووڤیا - گۆپال بەڕێوەدەچێت.
ئەم ڕێگەیە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری رێگەوبان و ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتووچۆی نێوان هەولێر و دهۆک دەکات.
درێژی رێگەکە 22 کیلۆمەتری جووتسایدە (سێ هێڵی هاتن و سێ هێڵی چوون) لەگەڵ شەش ئۆڤەرپاس و پردێک و سێ کیلۆمەتری هاتووچۆی خێرا ( ئۆتۆبان).
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.