دكتۆر تێدرۆس ئادهانۆم گێبرێسیوس ،به‌ڕێوبه‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی، له شاری جنێڤ-ی سویسرا له‌رێی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌وه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و رایگه‌یاند: خۆشحاڵم به‌وه‌ی له‌مڕۆدا ١٨٤ وڵاتی جیهان به‌شداریی پڕۆگرامی (COVAX)ی تایبه‌ت به به‌كارهێنانی جیهانی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌كه‌ن.
تێدرۆس ئادهانۆم گێبرێسیوس ئاشكراشیكرد كۆرۆنا له ئاستێكی مه‌ترسیداردایه و به‌تایبه‌ت له وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكای باكوور كه له ئێستادا چوونه‌ته وه‌رزی زستانه‌وه حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به كۆرۆنا به‌خێرایی له هه‌ڵكشاندان، هه‌ر بۆیه چه‌ند مانگی ئاینده قۆناغێكی سه‌خت ده‌بێت.
گێبرێسیوس ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ش كرد كه كۆمه‌ڵێك رێوشوێنیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبوون به كۆرۆنا گرتووه‌ته‌به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.