سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایدهگهێنێت، حكومه‌تی نوێی سودان به‌نیازه 335 ملیۆن دۆلار بدات به قوربانییه ئه‌مه‌ریكیه‌كان و خێزانه‌كانیان، دوای پێدانی ئه‌و پاره‌یه، سودان له ناو لیستی ئه‌و وڵاتانه‌دا لاده‌به‌م كه پشتیوانی له تیرۆر ده‌كه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ ،سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد له‌گه‌ڵ سوداندا گه‌یشتوون به ڕێكه‌وتنێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خێزانه‌كانی ئه‌و ئه‌مه‌ریكیانه‌ی كه له هێرشه‌كانی ساڵی 1998 ی ئه‌فه‌ریقادا گیانیان له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئاماده‌یه سودان له لیستی ئه‌و وڵاتانه لاببات كه پشتیوانی له تیرۆر ده‌كه‌ن.
تره‌مپ له تویته‌ر نوسیویه‌تی : هه‌واڵێكی خۆش، حكومه‌تی نوێی سودان به‌نیازه 335 ملیۆن دۆلار بدات به قوربانییه ئه‌مه‌ریكیه‌كان و خێزانه‌كانیان، دوای پێدانی ئه‌و پاره‌یه، سودان له ناو لیستی ئه‌و وڵاتانه‌دا لاده‌به‌م كه پشتیوانی له تیرۆر ده‌كه‌ن.
له ساڵی 1993 ه‌وه سودان له لیستی ئه‌و وڵاتانه‌دایه كه پشتیوانی له تیرۆر ده‌كه‌ن و به‌و پێیه‌ش له‌ژێر سزای ئابووریدایه.
سه‌رچاوه/ فرانس پرێس+ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.