مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، خواست لەسەر كارەبا لە هەرێمی كوردستان زیادیكردووە و حكومەت رۆژانە ملیۆنێک و 700 هەزار دۆلار بۆ كارەبا خەرج دەكات.
راشیگهیاندووه كه داواکاریی لەسەر بەکارهێنانی كارەبا لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان زیادیكردووە، ئەوەش لە حسابی دارایی حكومەت دابین دەکرێت.
ئاماژه بهوهش دهكات كه هەڵدەستن بە نوێكردنەوەی ژێرخانی كارەبا و پێشخستنی رێگاكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، ئەوەش بە كەمكردنەوەی تێچووەكەی بۆ ئەوەی لە خەرجییەكانی پرۆژەكانی دیكەدا لەبەرژەوەندیی هاوڵاتیان بەكاربهێندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.