Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:39

 ئه‌مڕۆ یادی هونەرمەندی گەورەی کورد تایەر تۆفیق ده‌کرێته‌وه‌

لە20.10.1987 "تایەر تۆفیق"ی گۆرانیبێژی هونەرمەندی مەزنی كورد لەتەمەنی 65 ساڵیدا ماڵئاوایی كرد
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشەممە بە یادی هونەرمەندی گەورەی كورد تایەر تۆفیق، لە ڕێورەسمێكی تایبەتدا لە شاری هەولێر گەلەری مۆزە و كەلەپوور دەكرێتەوە.


 بەرێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەریی هەولێر رایدەگەیەنێ ئه‌مڕۆ سێشەممە بە یادی هونەرمەندی ناوداری كورد تایەر تۆفیق، لە شاری هەولێر گەلەری مۆزە و كەلەپوور دەكرێتەوە.


 بەشی کەلەپوور و ھونەرە میللییەکان و بەشی ھونەرەکانی موزیک لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەریی هەولێر، بە رەچاوكردنی تەواوی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە كاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ لە هۆڵی رۆشنبیری رێورەسمەكە بەڕێوەدەچێت

تایەر توفیق ، ناوی تەواوی (تاهیر تۆفیق ئاوڕەحمان حەمەد شێخانی)ە. نازناوی بنەماڵەكەی (شێخانی)یە.لەساڵی 1922دا لەشاری كۆیە لەگەڕەكی (بەفری قەندی) هاتۆتەدنیاوه، لەباوەشی خێزانێكی هەژار چاوی كردۆتەوەو خوێندنی تا پۆلی سێیەمی ناوەندیی بووەو لەناوەڕاستی سییەكانی سەدەی بیستەمەوەلەو كاتەی كەقوتابی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بووەبەهرەی گۆانیبێژی لەلا تەقیوەتەوەو بووەتەسردوو بێژێكی دەنگخۆش و مامۆستاكانی هانیان داوا سروود و گۆرانی بڵێ.
كاك تایەر لەسەرەتای ژیانی هونەریدا كەوتووتەبەر كاریگەریی گۆرانیبێژەكەوتووتەبەر كاریگەریی گۆرانیبێژەلێهاتووەكانی ئەوسا كۆیەی وەك "سێوە" و "مەلا ئەسعەد" و سوودێكی زۆریشی لەهونەرمەند "ئەحمەدی حەمەمەلا" وەرگرتووه، بەڵام كاتێك كەبازووی هونەری گۆرانی گوتنی بەهێز بووه، هەوڵی داوەدەنگ و رێبازی تایبەتی خۆی هەبێ و لەناوەڕاستی چلەكانی سەدەی رابووردووەوەبووەتەگۆرانیبێژێكی خاوەن دەنگ و رێبازی تایبەتی خۆی.

ktv
تایەر تۆفیق لەساڵی 1945ەوەبووەتەسەر دەستەی مەقابێژانی سەر شانۆی ئاهەنگەكانی نەورۆزی كورد و گەلێك گۆرانی نیشتمانی و نەتەوەیی بەدەنگەخۆشەكەی چڕێوەو گوێگرانی سەرسام كردووه، چونكەهەم خاوەن دەنگێكی زوڵاڵی هەم خاوەن دەنگێكی زوڵاڵی دڵكێش بووەو هەم باشترین دەقی شاعیرەمەزنەكانی كوردی هەڵبژاردووەبۆ ئاوازەكانی.
هەركەسێك كەمێك ئاشنایی هونەری ئاوازی و گۆرانی كوردی بێ و گوێی لەناوی تایەر تۆفیق بێت، یەكسەر ئاوازی گۆراییەڕەسەنەكانی "لەسەر شەو و رۆژی داناوە"ی حاجی قادری كۆیی و "لەباخان ئاەو ناڵێن دێ"ی وەفایی و غەزەلەتەڕو پاڕاوەكانی مستەفا بەگی كوردی و سافی هیرانی و عوسمان عەونی و "گولی سەربەستی"ی بەختیار زێوەر و "بیست و حەوت ساڵه"كەی فایەق بێ كەس و "شیرین بەهارە"ی ئیبراهیم ئەحمەد و چەند هۆنراوەیەكی ناسكی "هەژار" و "هێمن" و "گۆران" و "مەدهۆش" و "دڵدار" و "دڵزار" و "مەجید ئاسنگەر" و "بێ خەو" و "شارەزا" دێتەیاد.
تایەر تۆفیق گۆرانیبژێكی هونەرمەندی خاوەن هەڵوێستی نیشتمانی بووه، لەهیچ كۆڕ و كۆبوونەوەیەكدا گۆرانی بۆ كاردبەدەستانی میری نەگوتووەو هەموو گۆرانیەكی بۆ كورد و بۆ شاركردنی دڵی هونەر دۆستانی چڕیوەو لەماوەی ژیانیدا شەش نامیلەكەو پەرتوكی بەو دەقەشیعریانەی بەگۆرانی گوتوونی بەچاپ گەیاندووەو لەهەمویان باشترین پەڕتووكەكەی "گوڵی سەربەستی"یەكەبەپێشەكی كەریم شارەزا لەساڵی 1983 بەچاپیگەیاندووه، سڵاو لەگیانی پاكی ئەم هونەرمەندەمەزنەی كورد.
لە20.10.1987 "تایەر تۆفیق"ی گۆرانیبێژی هونەرمەندی مەزنی كورد لەتەمەنی 65 ساڵیدا ماڵئاوایی لەكوردستان و هونەر دۆستانی كردو لەشارەكەی كۆیەلەنێو شەپۆلی خەم و پەژارەی هونەر پەروەران بەخاكی نیشتمان سپێردرا.
هونەرمەند‌ و گۆرانیبێژ‌ی ڕەسەن و مەقامزانی‌ ناوداری‌ گەلی‌ كورد تایەری كوڕی تۆفیق كوڕی ئاوڕەحمانی كوڕی حەمەدی، ناسراوەبە(تایەرتۆفیق)، لە (20)ـی‌ تشرینی‌ یەكەمی‌ سالی (1987) لەتەمەنی 65 ساڵیدا ماڵئاوایی لە كوردستان و هونەر دۆستانی كردو لە شارەكەی كۆیە بە خاكی نیشتمان سپێردرا.
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.