Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 10:10

سه‌رۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی: به‌هه‌ڵکردنی ئاڵای حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر باره‌گای پارتی هه‌ستمان به‌شه‌رمه‌زاری کرد

کوردستان TV
100%

فاڵح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: به‌هه‌ڵكردنی ئاڵای حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر باره‌گای پارتی هه‌ستمان به‌شه‌رمه‌زاری كرد.

فاڵح فه‌یاز،له‌ لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: حه‌شدی شه‌عبی له‌چوارچێوه‌ی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌سته‌یه‌كی فه‌رمییه‌،ئه‌وانه‌شی نێرده‌ دیبلوماتییه‌كان ده‌كه‌نه‌ ئامانج، لایه‌نی له‌یاسا ده‌رچوون.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: سووتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌غدا مایه‌ی نیگه‌رانییه‌و ئه‌مه‌شی روویدا كارێكی تاوانكارییه‌.
فاڵح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌شڵێت: به‌هه‌ڵكردنی ئاڵای حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ستمان به‌شه‌رمه‌زاری كردو هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش له‌ رووداوی سووتاندنه‌كه‌دا 15 تا 18 تۆمه‌تبارییان ده‌ستگیركردووه‌.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

السومریة

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.