Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 10:32

سوپای عێراق کوژرانی تیرۆریستێکی له‌ که‌رکووک رایگه‌یاند

کوردستان TV
100%

سوپای عێراق رایگه‌یاند كه‌ هه‌وڵێكی تیرۆریستی بۆ به‌ ئامانجكردنی كاروانی فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی پێنجی پۆلیسی فیدرال له‌سه‌ر رێگای كه‌ركووك- تكریت، پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌، هێزی پاسه‌وانی فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی پێنجی پۆلیسی فیدرال، تیرۆریستێكیان له‌سه‌ر رێگای كه‌ركووك-تكریت كوشتووه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئه‌و تیرۆریسته‌ له‌ كاتێكدا كوژراوه‌ كه‌ له‌ هه‌وڵدابووه‌ بۆ چاندنی بۆمبێك له‌ نزیك گوندی مه‌هدییه‌ له‌سه‌ر رێگای كه‌ركووك-تكریت تا كاروانی فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی پێنجی پۆلیسی فیدرالی پێ بكاته‌ ئامانج.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.