ده‌زگای په‌خشی گشتیی ئیسرائیل (KAN) بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ رێككه‌وتن واژوو ده‌كرێت بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزه له‌نێوان ئیسرائیل و ئیماراتدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئیمارات ده‌بێته یه‌كه‌م وڵاتی عه‌ره‌بی ڤیزه له‌سه‌ر ئیسرائیل هه‌ڵگرێت.
باسی له‌وه‌شكردووه كه رێككه‌وتنه‌كه له رێوڕه‌سمێكدا به به‌شداری بێنیامین ناتانیاهوَ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل و ستیڤن منوچین، وه‌زیری دارایی ئه‌مریكا و عوبه‌ید بن حامید ته‌یار، وه‌زیری دارایی ئیمارات، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بن گوریۆن له ته‌ل ئه‌بیب واژوو ده‌كرێت، پاشانیش راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌ش بڵاوده‌كرێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مڕۆ شاندێكی ئیمارات سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كات و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ته‌ل ئه‌بیب-دا، زنجیره‌یه‌ك رێككه‌وتن واژوو ده‌كات بۆ ئاسانكاریی گه‌شته بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
ئیسرائیل و ئیمارات له ١٥ی ئه‌یلوولی رابردوودا له رێوڕه‌سمێكدا له كۆشكی سپی رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان واژوو كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.