ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان سه‌ربه ویلایه‌تی هوبی رۆژهه‌ڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و به جیهاندا بڵاوبوویه‌وه، ٤٠ ملیۆن و ٦٥٧ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی ماڵپه‌ری "Worldometer" كه زانیارییه‌كانی پشت به ئاماره‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له جیهاندا، یه‌ك ملیۆن و ١٢٣ هه‌زار و ١١٧ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له كاتێكدا ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٤٠ ملیۆن و ٦٥٧ هه‌زار و ٥٤٦ كه‌س، ٣٠ ملیۆن و ٣٦١ هه‌زار تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه و نۆ ملیۆن و ١٧٣ هه‌زار و ٢٤٧ كه‌سیش له‌ئێستادا، هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدانی به‌هۆی په‌تاكه تۆماركردووه كه تا ئێستا، هه‌شت ملیۆن و ٤٥٦ هه‌زار و ٦٥٣ كه‌س تووشی پاته‌كه بوون و ٢٢٥ هه‌زار و ٢٢٢ كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.