Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:55

کتێبی (مرۆڤ و شارستانیەت) کەوتە بەردەستی خوێنەران

وەرگێڕ كتێبەكەی بەسەر چەندین بوارو بەشدا دابەش كردووە
کوردستان TV
100%

(مرۆڤ و شارستانیەت) كتێبێكی تازە وەرگێڕدراوی ڕۆژنامەنووس و نووسەر (بەهادین جەلال مستەفا)یە كە لە عەرەبییەوە كردوویەتی بە كوردی،  كە بەم دواییە بە بەرگێك و وناوەڕۆكێكی ناوازەوە كەوتە بەر دەستی خوێنەرانەوە.. ئەم كتێبە باش لە ململانێی نێوان مرۆڤ و شارستانییەتەكان دەكات .

نووسەر لە سەرەتاوە دەنووسێت:    وشەی شارستانیەتCulture   كە ئەمڕۆ بەكاری دەهێنین بۆ سەردەمێكی تا ڕادەیەك نزیك دەگەڕێتەوە، ڕاستە زمانی عەرەبی و زمانەكانی دیكەی ئەوروپایی ئەم زاراوەیان لە سەردەمێكی  زۆر دوورتر پێناسە كردووە، بەڵام ئەم زاراوەیە واتایەكی دیاریكراوی وەرنەگرتووە، تەنیا دوای ئەوەی توێژینەوەیەكی تایبەت بە ناوی (مێژووی شارستانیەت) سەری هەڵدا، ئەمەش بووە هۆی دوورخستنەوەی زۆر لە واتاكانی دیكەی بە تایبەتیش لە زمانانی ئەوروپا، وەك واتای رۆشنبیركردن، و چاندن و پەروەردەی رووەكی.. تاد. شارستانیەت بە گشتی سیفەتێكی مرۆڤە، هەر ئەوە كە كۆمەڵگای مرۆڤ لە كۆمەڵگای ئاژەڵ جودا دەكاتەوە، جا ئەگەر وەك سیفەتێكی ژیان بۆ هەندێ جۆری ئاژەڵ سەیربكرێت، ئەوا ناتوانین كە وەك هەندێ نووسەر دەڵێن كە شارستانییەت واتای زۆر فراوانتری هەیە، ئەوان دەڵێن دەتوانین رەفتاری هەندێ جۆرە گرووپی ئاژەڵان ناوبنێین شارستانییەت.

وەرگێڕ كتێبەكەی بەسەر چەندین بوارو بەشدا دابەش كردووە، وەك: واتای شارستانیەت، خەسڵەتەكانی شارستانیەت ، رێڕەوی شارستانیەت، بنەما مێژووییەكانی شارستانیەتی نوێی پیشەسازی، پێشەكییەكانی سەردەمی نوێی پیشەسازی، سەردەمی پێشكەوتووی پیشەسازی ،سەردەمی دواكەوتووی پیشەسازی، دواجار ئاماژە دەكات بۆ كێشەكانی مرۆڤ لە شارستانیەتی پیشەسازیدا، هەروەها كێشەی كۆمەڵگاو رێكخستن و تاك و كۆمەڵگا، دواجار كێشەی ماتریال و ڕوح.

پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنووس و نووسەر (بەهادین جەلال مستەفا) دەكەین، كە بەم بەرهەمە كتێبخانەی كوردی دەوڵەمەند كرد.. لەگەڵ هیوای بەرهەمی زیاتر..

كوردستان TV

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.