Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 10:12

باندێکی بازرگانیکردن به‌ کچان له‌ رێگای ئینیستاگرامه‌وه‌ ده‌ستگیرکران

کوردستان TV
100%

دوای ئاشكرابوونی رووداوی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی سێ كچ له‌ رێگای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام و هاندانیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماڵه‌كانیان هه‌ڵبێن، دادگایه‌كی عێراق سزای به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر ئه‌و بانده‌دا سه‌پاند كه‌ به‌و كاره‌ هه‌ڵسابوون.

به‌گوێره‌ی راپۆرتێك سێ كچه‌كه‌ هه‌رزه‌كاربوون و دانیشووی شاری نه‌جه‌ف- ن ، دوای وون بوونیان باوكی یه‌كێك له‌ كچه‌كان پۆلیسی له‌ رووداوه‌كه‌دا ئاگادار كردۆته‌وه‌.

باوكی یه‌كێك له‌ كچه‌كان به‌ پۆلیسی راگه‌یاندووه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌خه‌و هه‌ڵساوم ، كچه‌كانم له‌ ماڵه‌وه‌ نه‌مابوون  و بڕی 75 هه‌زار دیناری عێراقییان پێبووه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ له‌كامیراكانی چاودێری ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هه‌ر سێ كچه‌ سواری ئۆتۆمبێڵێكی تاكسی ده‌بن و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ده‌ڕۆن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.