Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 12:34

له‌‌ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له‌ شارۆچکه‌ی مه‌خمور باوکێک و سێ کوڕی گیانیان له‌ ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ نزیك گوندی رواله‌ سه‌ربه‌ ناحیه‌ی قه‌راج له‌ قه‌زای مه‌خموور روویدا و به‌هۆیه‌وه‌، باوكێك و سێ كوڕی گیانیان له‌ده‌ست دا و كوڕێكی دیكه‌شی بێ سه‌روشوێنه‌.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ نزیك گوندی رواله‌، به‌ھۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه‌ باوكێك و سێ كوڕی گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و چاره‌نووسی كوڕێكی دیكه‌یشیان نادیاره‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان گومان ده‌كرێت بۆمبه‌كه‌، بۆمبی سه‌رده‌می داعش بێت و له‌كاتێكدا ئه‌و ھاووڵاتییانه‌ سه‌رقاڵی كاری خۆیان بوون پێیاندا ته‌قیووه‌ته‌وه‌، ھاوكات ھێزێكی لیوای ٥١ی سوپای عێراق له‌ نزیك شوێنی رووداوه‌كه‌یه‌ و گومان ده‌كرێت ئه‌وان زوو گه‌یشتبنه‌ شوێنه‌كه‌ و ره‌نگه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی چاره‌نووسی نادیاره‌ له‌لایه‌ن ئه‌و ھێزه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرابێت.

666666

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.