مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له گوتارێكدا كه له میانی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی رێگاكه پێشكه‌شی كرد رایگه‌یاند "ئه‌وه‌ی زیاتر خۆشحاڵم ده‌كات، ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێن ھه‌موویان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی ناوخۆی جێبه‌جێ ده‌كرێن.
گوتیشی: جارێكی دیكه ھاتینه‌وه ئه‌م ده‌ڤه‌ره بۆ كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌ك كه كۆتایی ھاتووه، ئه‌م پڕۆژه له كابینه‌ی پێشوو به‌ردی بناغه‌ی دانراوه، به‌ڵام ته‌واونه‌كرا، له‌م كابینه‌یه‌دا بڕیارماندا، چونكه پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجیی و خزمه‌تگوزارییه، پشتیوانی ته‌واوبوونی ئه‌م پڕۆژه‌یه بكه‌ین، كه سوپاس بۆ خودا، به‌ر له‌كاتی خۆی ئه‌م پڕۆژه‌یه به كۆتایی ھات، سوپاسی كۆمپانیای جێبه‌جێكار، كاڤین گرووپ، ده‌كه‌م كه زۆر زووتر له كاتی خۆی پڕۆژه‌كه‌ی ته‌واوكرد.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه وه‌ك دیاره پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر ئاستێكی زۆر باشی جیھانی درووستكراوه، ئه‌وه‌ی له ھه‌موو شتێك زیاتر من دڵخۆش ده‌كات، كه چه‌ندین پڕۆژه له كوردستان جێبه‌جێده‌كرێن ھه‌موویان كۆمپانیای كوردستانین، پێشتر له دھۆك و ھه‌ولێر و راپه‌ڕین و سلێمانی. ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ئه‌م پڕۆژه ستراتیجیانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ھه‌موویان كوردستانین، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشییه‌كی مه‌زنه، چونكه به توانای كوردستانی و ئه‌ندازیاری كوردستانی و كه‌ره‌سته‌ی ده‌ڤه‌ره جێبه‌جێ ده‌كرێن، دڵخۆشی ئێمه‌یه، چونكه ھه‌لی كار بۆ گه‌نج و ھاووڵاتییانی ئێمه زیاتر ده‌ڕه‌خسێنێت.
مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌م پڕۆژه ستراتیجییه گه‌له‌ك پێویستن بۆ خزمه‌تی ھاووڵاتییان، به‌تایبه‌ت دروستكردنی رێگه‌وبان و پرد، وه‌كو پرۆژه‌ی ستراتیجی بۆ په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابووری كوردستان كه به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانه، گرنگی زیاتر به پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری.
مه‌سرور بارزانی گوتیشی: ئه‌م رێگایه ته‌نها ھاریكاری ھاووڵاتییان ناكات بۆ ھاتوچۆ، به‌ڵكو ئاسانكارییش ده‌كات بۆ جووڵه‌ی بازرگانی و به‌یه‌كبه‌ستنه‌وه‌ی پارێزگاكانی كوردستان، ئه‌مڕۆ له‌نێوان دھۆك و ھه‌ولێر و سبه‌ش له‌نێوان ھه‌ولێر و پارێزگاكانی دیكه‌ش، چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌ش ھه‌ن بۆ دروستكردنی رێگای نێوان شاره‌كان و ئیداره‌ی دیكه‌ی كوردستان كه ھیوادارین ئه‌وانیش به كاتێكی زوو ته‌واوبكرێن و دووباره خه‌ڵك به‌كاری بھێنێت و سوودیان لێوه‌ربگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.