Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 12:38

بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی هێزی پێشمەرگە: داستانی مێژوویی پردێ بووە خاڵی وەرچەرخان

کوردستان TV
100%


 لە سێیەمین ساڵیادی تێكشكاندنی پەلاماری میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و چاوتێبڕانی ئەزموونی هەرێمی كوردستان، لە پردێ مەراسیمێك بۆ یادكردنەوە و بەرزڕاگرتنی ئەو یادە ڕێك خرا.

ئەمڕۆ 20/10/2020، سێیەمین ساڵیادی داستانی مێژوویی و كەموێنەی پردێیە، بەو بۆنەیەوە فەرماندە و پێشمەرگەكان لە پردێ مەراسیمێكیان بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو یادە ڕێك خست.

نوری حەمەعەلی، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووكی هێزی پێشمەرگە، وێڕای باسكردنی گرنگیی داستانەكە بۆ پێشمەرگەكان، ئەوەشی بۆ میدیاکان خستە روو كە داستانی پردێ، داستانێكی گەورە و گرنگ بوو، دەستكەوتێك بوو بۆ هەموو نەتەوەی كورد."

نووری حەمە عەلی، ئەوەشی وت كە هیچ كاتێك وەكوو كورد خوازیار و لەگەڵ شەڕدا نەبوون، بەڵام كە شەڕ سەپێنرا، دەبێ بەرگری لە خاك و خەبات و مێژوو و دەستكەوت و خوێنی شەهیدان بكەین، بۆیە دوای 16ـی ڕەشی ئۆكتۆبەر، 20ـی ئۆكتۆبەر بووە رۆژێكی گرنگ و مێژوویی، بووە رۆژی بەرخودان و بەرگری دژی ئەو هێزانەی پەلاماری هەولێریان دا، بە خوێنی شەهیدان و برینداران و ئازایی فەرماندە و پێشمەرگەكان، ئەم داستانە مەزنە تۆمار كرا و پردێ بووە خاڵی وەرچەرخان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.