Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 12:26

مسته‌فا کازمی و ئه‌نگێلا مێرکڵ چۆنیه‌تی پته‌وترکردنی په‌یوه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌کانی هه‌ردوو وڵاتیان تاوتوێکرد

کوردستان TV
100%

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌رلین له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركڵ ،راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، چۆنیه‌تی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان و هاوكارییه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌ڵمانیا له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا تاوتوێكراوه‌.

888

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه‌ كه‌ دۆسیه‌ی هاوبه‌شی ئه‌ڵمانیا و عێراق له‌ بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی یارمه‌تییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ دووباره‌ ئاوه‌دانه‌كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ كۆنترۆڵكراوه‌كان و هاوكارییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ عێراق له‌ بواری په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كاره‌با و رۆڵی كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا له‌و كه‌رته‌ و كه‌رته‌كانی دیكه‌ خراونه‌ته‌ به‌رباس.

8888

رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی له‌ چوارچێوه‌ی گه‌شتێكدا بۆ ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌ورووپا، گه‌یشتبووه‌ فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مڕۆیش گه‌یشته‌ ئه‌ڵمانیا و دواتر سه‌ردانی به‌ریتانیا ده‌كات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.