بەمەبه‌ستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بەكارى لیژنەكه، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشهمه 2020/10/20، لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانى له‌په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبووەوە.
لهراگهیاندراوێكدا لێژنه‌كه بڵاوی كرده‌وه كه له‌سەرەتای کۆبوونەوەكه کۆنووسی کۆبوونەوەی پێشووى لیژنه‌كه خوێندرایەوە، پاشان سەرۆکی لیژنە ئەو ره‌شنووسه‌ى خوێندەوە کە لەکۆبوونەوەی پێشووی لیژنە بەڕێزیان ڕاسپێردرابوون ئامادەی بکه‌ن سه‌باره‌ت به‌پرسی کۆچی لاوان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات. دواتر لەلایەن ئەندامانی لیژنەكه‌وه گفتوگۆیەکی چروپڕى له‌سه‌ر كرا.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كهلەکۆتایی کۆبوونەوەكه‌شدا بڕیاردرا یاداشتێک لەسەر پرسی کۆچی لاوان بەواژۆی ئەندامانی لیژنەكه پێشکەش بەسەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.