ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠/١٠/٢٠٢٠ نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز عەبدلخالق بابیرى، ئەندامى سەرکردایەتیى پارتى، بەبۆنەى کۆچى دواییى باوکى خوالێخۆشبوویانەوە، پرسە و سەرەخۆشى لە خۆیان و خانەوادە بەڕێزەکەیان کرد.
بەڕێزیان وێڕاى دەربڕینى هاوخەمیى خۆیان، هیواى خواست خواى مەزن خوالیخۆشبوو بخاتە بەر بەزەیى و میهرەبانیى خۆى، سەبوورى و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت. لاى خۆیەوە بەڕێز عەبدلخالق بابیرى، سوپاس و پێزانینى خۆى و خانەوادەکەیانی بۆ بەڕێز جێگرى سەرۆکى پارتى، دووپات کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.